جیهان

ناتانیاهۆ: ئەردۆغان دەستی بە خوێنی كورد سورە

ئیسرائیل: داوا لە كونسۆڵی توركیا دەكرێت تەلئەبیب بەجێبهێڵێت

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە كۆنسوڵی گشتی توركیا كرد وڵاتەكەیان جێبهێڵێت ‌و سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەش دەڵێت: ئەردۆغان ئەو كەسەیە كە دەستی سورە بە خوێنی هەزاران هاوڵاتی كورد لە توركیا ‌و سوریا.

لە پاش رەخنە توندەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە ئیسرائیل، بەبۆنەی گرژییەكانی چەند رۆژی رابردووی نێوان هاوڵاتیانی فەلەستین ‌و دەوڵەتی ئیسرائیلەوە كە تیایدا زیاتر لە 100 هاوڵاتی فەلەستینی بە گوللەی سەربازە ئیسرائیلیەكان كوژران.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە، لە رێگەی تویتێكەوە رایگەیاند: "ئەردۆغان باش لە تیرۆر ‌و سەربڕین تێدەگات لەبەر ئەوەی دەستی سوورە بە خوێنی ژمارەیەكی بێشومار لە هاوڵاتیانی كورد لە توركیا و سوریا و دەبێت دوایـین كەس بێت كە باس لە ئەخلاقی شەڕ بۆ ئێمە بكات".

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت: "كەسێك كە بە هەزاران سەرباز رەوانە بكات بۆ داگیركردنی باكوری قوبرس و سوریا، باشترە ئامۆژگاری ئیسرائیل نەكات كاتێك كە بەرگری لە خۆی دەكات لە دژی گروپی حەماس".

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە كۆنسۆڵی گشتی توركیا كرد وڵاتەكەیان جێبهێڵێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە590