جیهان

توركیا؛ داداگا سزای‌ زیندانی‌ بۆ 14 رۆژنامه‌نووس ده‌ركرد

دادگای‌ توركیا بڕیاریدا سزای‌ زیندانیكرن به‌سه‌ر 14 رۆژنامه‌نوسی‌ رۆژنامه‌ی‌ جمهوریه‌تدا بسه‌پێنرێت.


ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌كانی‌ توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، هه‌شته‌مین و دوایه‌مین دانیشتنی‌ دادگای‌ ناوچه‌ی‌ سیلیڤری‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ له‌ باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ جمهوریه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌چو,  دادگا  سزای‌ زیندانی‌ به‌سه‌ر 14 رۆژنامه‌نوسی‌ رۆژنامه‌كه‌دا سه‌پاند.


 زیندانیكردنی‌ ئه‌و 14 رۆژنامه‌نوسه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌ندامبونیانه‌ له‌ رێكخراوی‌ تیرۆرستی‌ و دژایه‌تیكردنی‌ ده‌ستوری‌ توركیا.


له‌ كۆی‌ ئه‌و 17 رۆژنامه‌نوسه‌ی‌ رۆژنامه‌كه‌ , كه‌ دادگا دۆسیه‌ی‌ بۆ كردبونه‌وه‌ ته‌نها سێ رۆژنامه‌نوسیان ئازادكران  یه‌كێكیان رۆژنامه‌نووس ئاكن ئاتالای بوو.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە135