جیهان

توركه‌كان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌ ئه‌ردۆغان ده‌ڵێن به‌سه‌

زیاتر له‌ نیو ملیۆن هاوڵاتی توركیا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ په‌یام بۆ ئه‌ردۆغان ده‌نێرن ‌و پێی‌ ده‌ڵێن به‌سه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ توركیا له‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هه‌ر كاتێك گه‌له‌كه‌ی‌ وتی‌ به‌سه‌ ئیتر ده‌ستبه‌رداری‌ پۆسته‌كه‌ی‌ ده‌بێت.

دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م له‌وته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغان، به‌شدارانی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكرد ‌و له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا زیاتر له‌ نیو ملیۆن هاشتاگی‌ "به‌سه‌"یان پۆست كرد.

تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ توركیا بوونه‌ته‌ مینبه‌ری‌ هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان دژی‌ پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتدار، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغان ده‌ستی‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كاندا گرتووه‌.

مانگی‌ رابرد‌وو، ئه‌ردۆغان رۆژی‌ 24ی‌ حوزه‌یرانی‌ داهاتووی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ‌و په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ دیاریكرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1406