جیهان

كه‌نه‌دا ده‌یه‌وێت په‌نابه‌رانی نایاسایی ئه‌مریكا دیپۆرت بكاته‌وه‌

حكومه‌تی كه‌نه‌دا به‌نیازه‌ ته‌واوی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ دیپۆرت بكاته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌ ئه‌مریكاوه‌ چوونه‌ته‌ خاكی وڵاته‌كه‌ی.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی كه‌نه‌دا داوای له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ گۆڕانكاری له‌و رێككه‌وتنه‌دا بكه‌ن كه‌ له‌باره‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانه‌وه‌ هه‌ردوولا واژۆیان كردووه‌.

به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌، كه‌نه‌دا ته‌نها مافی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌ خاڵه‌ سنورییه‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌ دێنه‌ وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام له‌ ئێستادا كه‌نه‌دا خوازیاره‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ ته‌واوی خاڵه‌ سنورییه‌ یاسایی و نایاساییه‌كانیش جێبه‌جێ بكرێت.

نیگه‌رانیه‌كانی كه‌نه‌دا له‌دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ زیاتر له‌ 26 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ ماوه‌ی 15 مانگی رابردوودا به‌شێوه‌ی نایاسایی له‌ ئه‌مریكاوه‌ چوونه‌ته‌ كه‌نه‌داو له‌وێش داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە147