جیهان

تره‌مپ: سبه‌ینێ‌ له‌باره‌ی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ ئێرانه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌م

سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، "سبه‌ی‌ كاتژمێر دوو بڕیار له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ ئێرانه‌ ده‌ده‌م".

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند: "سبه‌ینێ‌ سێشه‌ممه‌ كاتژمێر دوو به‌ كاتی‌ ئه‌مریكا بڕیار له‌باره‌ی‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌ده‌م".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو كۆشكی‌ رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ، دوا بڕیار له‌ چاره‌نوسی‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ وڵاتانی‌ پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات.

له‌ كۆتایی‌ مانگی‌ رابردووشدا نوسینگه‌ی‌ تێریزا مای‌ رایگه‌یاند: به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا، پابه‌ند بوون به‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ به‌باشترین رێگه‌ چاره‌ ده‌زانن بۆ به‌رگرتن له‌ ئێران تا چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌ ده‌ست بكه‌وێت.  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە522