جیهان

روسیا؛ ڤلادیمێر پوتن وه‌ك سه‌رۆكی‌ نوێی‌ روسیا سوێندی‌ یاسایی‌ خوارد

ڤلادیمێر پوتن: هه‌موو هه‌وڵه‌كانم له‌ پێناوی‌ روسیادا ده‌بێت

دوای‌ دوو مانگ له‌به‌ڕێوه‌چونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌، له‌ مه‌راسیمێكدا ڤلادیمێر پوتن وه‌كو سه‌رۆكی‌ روسیا ده‌ستبه‌كاربوو. 

له‌میانی‌ رێو ره‌سمی‌ ده‌ستبه‌كاربوونیدا، ڤلادیمێر پۆتن وتی‌، ئه‌رك وئامانجی‌ من له‌ ژیانمدا هه‌وڵدانه‌ له‌ پێناوی‌ روسیا له‌ ئێستاو داهاتوودا".

به‌ڵێنیشدا ته‌واوی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بخاته‌گه‌ڕ له‌ پێناو به‌هێزكردنی‌ شكۆ و به‌ره‌و پێشبردنی‌ روسیا. 

مانگی‌ ئازاری‌ رابردوودا هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌ روسیا به‌رێوه‌چوو كه‌ تێیدا ڤلادیمێر پوتن رێژه‌ی‌ زیاتر له‌ 76% ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناو بۆ چواره‌م جار به‌ سه‌رۆكی‌ روسیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە169