جیهان

سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ ئێران داوای‌ گفتوگۆ ده‌كات

ماكرۆن سێ‌ پێشنیار بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ ئێران ده‌خاته‌ڕوو

ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا، داوای‌ خولێكی‌ دیكه‌ی‌ گفتوگۆ ده‌كات له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ ئێران ‌و 3 پێشنیاریش ده‌خاته‌ڕوو.

ئیمانوێل ماكرۆن، له‌ میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئوسترالیا، له‌ باره‌ی‌ ئه‌و واده‌یه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ، دایناوه‌ بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا یان كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئێران كه‌ 12ی‌ ئه‌م مانگه‌یه‌، وتی‌، به‌ چاو خشاندن به‌و بڕیاره‌دا پێویسته‌ گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی‌ نوێ له‌گه‌ڵ ئێران.

سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا، به‌ پێویستی‌ ده‌زانێت رێككه‌وتنه‌كه‌ فراوانبكرێت ‌و بۆ ئه‌وه‌ش 3 خاڵی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ ئه‌وانیش پرسی‌ چالاكییه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ ئێرانه‌ له‌ دوای‌ كۆتایهاتنی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ ساڵی‌ 2025‌و دووه‌میشیان باشكردنی‌ چاودێری‌ سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ له‌ناوخۆی‌ ئه‌و وڵاته‌دا‌و دواهه‌مینیش پێشنیاری‌ سنوردانانه‌ بۆ چالاكیه‌كانی‌ تاران له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت له‌ عێراق ‌و سوریا ‌و لوبنان ‌و یه‌مه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە132