جیهان

خامنه‌یی‌ ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌قوڵكردنه‌وه‌ی‌ پشێوییه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست

به‌هرام قاسمی‌: هاوبه‌شی‌ ئه‌مریكاو سعودیه‌ قه‌یرانه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ زیاتر ده‌كات 

عه‌لی‌ خامنه‌یی‌، رابه‌ری‌ باڵای‌ ئێران، ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ قوڵكردنه‌وه‌ی‌ ئاڵۆزیی‌ و پشێوییه‌كان له‌ ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست.  

ته‌له‌فزیۆنی‌ ره‌سمی‌ ئێران له‌ زاری‌ عه‌لی‌ خامنه‌یی‌، رابه‌ری‌ باڵای‌ ئێران بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی‌ هاندانی‌ سعودیه‌ بۆ ر‌ووبه‌ڕ‌ووبو‌ونه‌وه‌ی‌ ئێران، كێشه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست قوڵتر ده‌كاته‌وه‌و موسڵمانانیش ر‌ووبه‌ڕ‌ووی‌ یه‌ك ده‌كاته‌وه‌. 

به‌هرام قاسمی‌، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێرانیش رایگه‌یاند: هاوبه‌شی‌ نێوان ئه‌مریكاو سعودیه‌، ئاڵۆزیی‌ و نا سه‌قامگیریی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ زیاتر ده‌كات.

له‌ باره‌ی‌ لێدوانی‌ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران رایگه‌یاند: قسه‌كانی‌ پۆمپیۆ دووباره‌و بێ‌ بنه‌مان.   


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە144