ئابووری

ئه‌مریكا سزای‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌ ‌و كۆمپانیای‌ ئێرانیدا سه‌پاند

ئه‌مریكا سزای‌ ئه‌و كه‌س ‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌دات كه‌ هاوكاری‌ سوپای‌ پاسداران ده‌كه‌ن

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، به‌ تۆمه‌تی‌ هاوكاری‌ سوپای‌ پاسداران سزای‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌ ‌و كۆمپانیای‌ ئێرانیدا سه‌پاند.
 
ستیڤن منوچین، وه‌زیری‌ گه‌نجینه‌ی‌ ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: سزادانه‌كه‌ شه‌ش كه‌سایه‌تی‌ ‌و 3 كۆمپانیای‌ ئێرانی‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ملیۆنان دۆلاریان بۆ سوپای‌ پاسداران نارد‌ووه‌‌و یارمه‌تی‌ داراییانداوه‌.

وه‌زیری‌ گه‌نجینه‌ی‌ ئه‌مریكا ناوی‌ كه‌سه‌ سزادراوه‌كانی‌ ئاشكرانه‌كرد‌ووه‌، به‌ڵام باسی‌ له‌وه‌ كرد‌ووه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان ئێرانین.

ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا هۆشداریداوه‌ له‌ كه‌سایه‌تی‌ ‌و كۆمپانیاكانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی‌ خراونه‌ته‌ لیستی‌ سزاكانه‌وه‌.

یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی‌ ستیڤن منوچین تۆمه‌تباری‌ كردو‌وه‌ به‌ هاوكاری‌ سوپای‌ پاسداران بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئێرانه‌‌و سوربو‌ونی‌ وڵاته‌كه‌شی‌ له‌سه‌ر بڕینی‌ سه‌رجه‌م هاوكارییه‌ داراییه‌كانی‌ سوپای‌ پاسداران دووپات كردوه‌ته‌وه‌.

سوپای‌ پاسداران له‌ ساڵی‌ 1979 دامه‌زراوه‌‌و به‌ به‌هێزترین هێزی‌ سه‌ربازی‌ ‌و سیاسی‌ ‌و ئابوری‌ ئێران داده‌نرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1143