جیهان

هه‌واڵگریی‌ ئه‌مریكا گومانی‌ هه‌یه‌ له‌ داخستنی‌ ناوه‌نده‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ كۆریای‌ باكور

هه‌واڵگریی‌ ئه‌مریكا: ده‌كرێت ناوه‌نده‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ به‌ ئاسانی‌ به‌گه‌ڕبخرێته‌وه‌ 

ده‌زگای‌ هه‌واڵگریی‌ ئه‌مریكا هۆشداریی‌ ده‌دات له‌دووباره‌ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی‌ شوێنی‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی‌ كۆریای‌ باكور له‌ژێر زه‌وی‌، كه‌ پیۆنگ یانگ به‌ڵێنی‌ داخستنیدابوو. 

به‌رپرسانی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگریی‌ ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ سه‌ره‌ڕِای‌ ئه‌و زیانه‌ی‌ به‌ر ناوه‌نده‌ ژێر زه‌مینیه‌كه‌ی‌ كۆریای‌ باكور كه‌وتو‌وه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوو تیایدا رو‌ویدا، به‌ڵام زۆر به‌ئاسانی‌ ده‌كرێت به‌كار بهێنرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر پیۆنگ یانگ پاشگه‌ز بێته‌وه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌. 

ئه‌و قسانه‌ی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگریی‌ ئه‌مریكا جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ راپۆرتی‌ ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌ی‌ به‌م دواییانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ناوه‌ندی‌ بونجیری‌  تایبه‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ پیۆنگ یانگ، ناتوانرێت جارێكی‌ دیكه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ تیادا بكرێت و به‌كه‌ڵك نه‌ماوه‌، چونكه‌ له‌ مانگی‌ ئه‌یلولدا به‌هۆی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ بۆمبێكی‌ هایدرۆجینی‌ زیانی‌ زۆری‌ به‌ركه‌وتووه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە149