جیهان

هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات ده‌ستی‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ گه‌رده‌لولی‌ جزیره‌ كرده‌وه‌

قه‌سه‌ده‌: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بۆ رزگاركردنی‌ ناوچه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ دێره‌زۆره‌
رژێمی‌ سوریا هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دێره‌زۆر


هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ گه‌رده‌لولی‌ جزیره‌ی‌ راگه‌یاند ‌و سوپای‌ رژێمی‌ سوریاش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دێره‌زۆر بۆردومان ده‌كات.

فه‌رمانده‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند: بۆ رزگاركردنی‌ ناوچه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ دێره‌زۆر كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیركراون سه‌رله‌نوێ‌ ده‌ست به‌ ئۆپه‌راسیۆن ‌و هه‌ڵمه‌تی‌ گه‌رده‌لولی‌ جزیره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

گه‌رده‌لولی‌ جزیره‌، به‌هۆی‌ هێرشه‌كانی‌ توركیاوه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین راگیرابوو، ئامانج له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ رووباری‌ فوڕاته‌ له‌ چه‌كدارانی‌ داعش.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، دوێنێ‌ هێزه‌كانی‌ رژێمی‌ سوریا، بۆردومانی‌ سه‌نگه‌ره‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتیان كردوه‌ له‌ سنوری‌ گونده‌كانی‌ جنینه‌‌و جیعه‌ له‌ باكوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ دێره‌زۆر ‌و بۆردومانه‌كه‌ تا دره‌نگانێكی‌ شه‌و  به‌رده‌وامی‌ هه‌بووه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە172