جیهان

هێرشێكی‌ موشه‌كیی‌ كرایه‌ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ له‌سوریا

سه‌رچاوه‌كان: 40 سه‌رباز كوژراون و 60ی‌ دیكه‌ش برینداربوون ‌


سه‌رچاوه‌كان: 40 سه‌رباز كوژراون و 60ی‌ دیكه‌ش برینداربوون   


ته‌له‌فزیۆنی‌ سوریا بڵاویكرده‌وه‌، هێرشی‌ موشه‌كیی‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ له‌ده‌وروبه‌ری‌ حه‌ماو حه‌له‌ب, چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌كوژران و برینداربونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ربازانی‌ سوپای‌ سوریاو هاوپه‌یمانه‌كانی‌ ده‌كه‌ن. 


روانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ رایگه‌یاند, ده‌نگی‌ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ به‌هێز له‌ده‌وروبه‌ری‌ حه‌ماو حه‌له‌ب بیستراوه‌و باره‌گای‌ لیوای‌ 47ی‌ سوپای‌ سوریاو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی‌ حه‌له‌ب كراوه‌ته‌ ئامانج. 


هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌و پێگه‌ سه‌ربازییه‌ سه‌ربازانی‌ سوپای‌ سوریاو ئێرانی‌ جێگیربوون.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ناوخۆی‌ سوریاش رایانگه‌یاندووه‌, له‌و هێرشه‌ موشه‌كیه‌دا 40 سه‌رباز كوژراون و 60ی‌ دیكه‌ش برینداربوون, له‌نێویاندا 18 سه‌ربازی‌ ئێرانیه‌. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە722