جیهان

ئه‌ڵمانیا به‌هیوایه‌ روسیا رۆڵی‌ هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی‌ سوریا

پێویسته‌ روسیا به‌شداریی‌ كاراو هه‌نگاوی‌ جدیی‌ بنێت ‌

وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا داوا له‌روسیا ده‌كات كاریگه‌ریی‌ هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی‌ سوریاو ئۆكرانیادا.


هیكۆ ماس، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ راگه‌یاند، پێویسته‌ روسیا به‌شداریی‌ كاراو هه‌نگاوی‌ جدیی‌ بنێت له‌ ره‌وینه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌ردوو قه‌یرانی‌ ئۆكرانیاو سوریا.


چاودێرانی‌ سیاسی‌ پێیان وایه‌ ئه‌و لێدوانه‌ی‌ هیكۆ ماس وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ سه‌ر به‌سۆسیال دیموكراته‌كانه‌و حزبه‌كه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ پارتی‌ دیموكرات مه‌سیحی ده‌سه‌ڵاتداره‌، پێچه‌وانه‌ی‌ لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ ئه‌نگێلاَ مێركڵی‌ راوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیایه‌ له‌تۆمه‌تباركردنی‌ روسیا به‌تێوه‌گلانی‌ له‌ هه‌ردوو قه‌یرانی‌ سوریاو ئۆكرانیا و پشتیوانیكردنی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ له‌به‌رده‌وامبونی‌ سزاكانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا به‌سه‌ر مۆسكۆدا. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە181