تاڤگە سابیر
د. ئیسماعیل نامیق
دانا عهبدولكهریم
ئارام جەمال
ئاههنگی پشتیوانی گۆڕانخوازان بۆ لیستی 142ی گۆڕان و 183ی نیشتمان
سلێمانی.. بازاڕی گژوگیا بەهارییەكان
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی ناوازەی مۆسیقیەوە بە وڵاتاندا دەگەڕێت
وان: پێشبڕكێی ههڵبژاردنی جوانترین پشیله
دهۆک: تیمێکی ئەڵمانیی چەند شوێنەوارێکی دێرین دەدۆزێتەوە
ئەو دەنــگانەی هەرگیز هــاک ناکرێ
باشوری کوردستان لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم و بەتایبەتی لە ساڵی (1925) خرایە سەر شانشینی ئەوکاتەی عێراق، لەو کاتەوە تا ئێستا باشوری کوردستان و خەڵکەکەی بەهۆی بەرژەوەندی زلهێزەکان وئەو وڵاتانەی خاکی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە بەردەوام مافەکانی پێشێلکراوەو دوچاری ستەم و ماڵوێرانی و کوشتنی رۆڵەکانی بوەتەوە، خەڵکی کوردستانیش بۆ هەڵگرتن و لابردنی ئەم ستەمە لە ماوەی سەدساڵی رابردودا چەندین شۆڕش و راپەرینی بەرپا کردوە کە دواهەمینیان بە سەرکەوتنی راپەرینە مەزنەکەی گەلەکەمان لە ساڵی (1991) کۆتایی هات. بەداخەوە لەدوای (27) ساڵ لە حوکمی خۆماڵی ئێستا باشوری کوردستان لە باردودۆخێکی خراپ و لاوازدایە چ لە بواری ئابوری، چ لە بواری سەربازی، چ لە بواری پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردنی کۆمەڵایەتی، هۆکارەکانی ئەمەش زۆرن لەوانە گەندەڵی و قۆرخکردنی دەسەڵات، بەهەدەردان و دزینی سامانی گشتی، نۆکەرایەتی کردن بۆ وڵاتانی دراوسێ وپیادەکردنی سیاسەتی هەڵەو نەگونجاو کە دواهەمینیان بەکارهێنانی کارتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بو کە ئەم کارتەش ئەوەندەی بۆ لەباربردنی پرسی سەربەخۆیی کوردستان بو ئەوەندە بۆ سەربەخۆییەکەی نەبو کە مافی رەواو سروشتی خەڵکی کوردستانە. دوای ئەم روداوانە باشوری کوردستان لە بارودۆخێکی هەستیارو قورسدایە کە پێویستی بە گۆڕینی شێوازی حکومڕانی و بڕیاردان و سیاسەت کردنە، چونکە بە کارو کردەوە و کارەکتەرەکانی ئەم حکومڕانیە شکستیان هێناوە، لە بەرامبەر ئەم شکستەدا بزوتنەوەی گۆڕان کە رابەرایەتی بەرەی بە گژاچونەوەی گەندەڵی ودروستکردنی کوردستانێکی دامەزراوەیی ئەکات ئەرکێکی گەورەشی لەسەرشانە کە تا ئەم ساتەش زۆر سەربەرزانەو سەرکەوتوانە بەردەوام بوە لەسەر ئەو بەرنامەیەی کە لە دامەزراندنیەوە بەڵێنی بە هاوڵاتیان دابو، هەر لەم چوارچێوەیەدا و لە ماوەی رابردوەوە کە چەندین هەڵبژاردن ئەنجامدراوە بزوتنەوەی گۆڕان توانیویەتی متمانەی بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی کوردستان بەدەست بهێنیت بە شێوەیەک بوەتە ئاڵنگاریەکی گەورە لەسەر ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوە، لەبەر ئەوە زۆر گرنگە هەمو هاوڵاتیانی کوردستان کە مەبەستیاندامەزراندنی کوردستانێکی دامەزراوو دیموکراسیە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بکەن و متمانەی خۆیان بدەن بە بزوتنەوەی گۆڕان، چونکە لەم رێگەیەوە کۆتایی بەم شێوازە حکومڕانیە شکستخواردوەی ئێستا دەهێنێت. راستە ئەم هەڵبژاردنانەیلە رێکەوتی (12 / 5) بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام ئەدرێت راستەوخۆ دەسەڵاتی سیاسی ناگۆڕێت، بەڵام بە ناراستەوخۆیی پێگەی ئەم دەسەڵاتە وا لاواز دەکات کە بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی کوردستان لە دەسەڵاتیان ئەخات و کوردستان ئەخاتە قۆناغێکی نوێوە کە قۆناغی سەروەری یاسا و حکومڕانییەکی باش ئەبێ کە تیایدا هاوڵاتیان مافەکانیان پارێزراو دەبێ، گۆڕان و گۆڕانخوازان بەشێکیی گرنگی رێگەکەیان بڕیوە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن لەم پێناوەشدا پێویستە هەموان پشتیوانی بەرنامەکانی گۆڕان بین، بۆ ئەمهەڵبژاردنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتوی کوردستان پێویستەدەنگەکانمان وەک هێزی گۆڕانکاری بدەین بە بزوتنەوەی گۆڕان تا سەرکەوتنی پەیامەکەمان رابگەیەنین.