جیهان

ئێران: ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران ئاڵای‌ ئه‌مریكایان سوتاند

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران: پابه‌ندبوونی‌ پێنج وڵاته‌كه‌ی‌ تر مه‌رجی‌ مانه‌وه‌ی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌یه‌

بریاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بۆكشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ توندی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێرانی‌ لێكه‌وته‌وه‌، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێرانیش پابه‌ندبو‌ونی‌ پێنج ولاته‌كه‌ی‌ دیكه‌ ده‌كاته‌ مه‌رجی‌ پابه‌ند بوونی‌ ئێران به‌و رێككه‌وتنه‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ر بریاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ، بۆ كشانه‌وه‌ی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ نێوان ئێران و وڵاتانی‌ پێنج كۆ یه‌ك، په‌رله‌مانتارانی‌ ئێران له‌ناو باڵه‌خانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌یاندا ئاڵای‌ ئه‌مریكایان سوتاند و دروشمی‌ مه‌رگ بۆ ئه‌مریكایان وته‌وه‌.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ عه‌لی‌ لاریجانی‌، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر وڵاتانی‌ ئه‌وروپا و چین و روسیا  ئه‌و بۆشاییه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌دا دروست بووه‌، ئه‌وا ئێران پابه‌ند ده‌بێت به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە486