جیهان

گاردیان: ئه‌وروپا له‌هه‌وڵی‌ په‌كخستنی‌ پێگه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كانی‌ داعشدایه‌

پۆلیسی‌ ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت بگاته‌ ئه‌وانه‌ی‌ پێگه‌كانی‌ داعش به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن 

رۆژنامه‌ی‌ گاردیانی‌ به‌ریتانی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكاو ژماره‌یه‌ك وڵاتی‌ ئه‌وروپا، له‌ هه‌وڵی‌ په‌كخستنی‌ پێگه‌ ئه‌له‌كترۆنیه‌كانی‌ داعشدان. 

به‌پێی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ كه‌ لێكۆڵه‌ره‌وانی‌ به‌لجیكا سه‌رپه‌رشتیان كردوه‌و به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو هۆڵه‌نداو رۆمانیاو بولگاریاو كه‌نه‌داو ئه‌مریكا بووه‌، ئامانج لێی‌ په‌كخستنی‌ كه‌ناڵی‌ ئه‌عماقی‌ رێكخراوی‌ داعش و پێگه‌و ناوه‌نده‌كانی‌ دیكه‌ی‌ پڕوپاگه‌نده‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌ بووه‌ كه‌ كارو چالاكیه‌كانی‌ لێوه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌. 

گاردیان ئاشكراشیكردو‌وه‌، ناوه‌نده‌كانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی‌ ئه‌و زانیاری‌ و هۆكارو خزمه‌تگوزاریانه‌دا گرتو‌وه‌ كه‌ رێكخراوی‌ داعش بۆ پڕوپاگه‌نده‌ ئه‌لكترۆنیه‌كانی‌ به‌كاری‌ ده‌هێنێت. 

رۆژنامه‌ی‌ گاردیان به‌پشتبه‌ستن به‌ یۆرۆپول ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، ده‌زگاكانی‌ پۆلیس ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتو‌وه‌، بگه‌نه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پێگه‌ ئه‌له‌كترۆنیه‌كانی‌ رێكخراوی‌ داعش به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.   


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە127