جیهان

ڕوسیا: به‌مزوانه‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ پێشكه‌وتوو راده‌ستی‌ سوریا ده‌كه‌ین

ده‌سته‌ی‌ ئه‌ركانی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ڕوسیا رایگه‌یاند، به‌ مزوانه‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ پێشكه‌وتوو راده‌ستی‌ سوریا ده‌كات.


سێرگێی‌ رۆدسكوی‌، فه‌ریقی‌ یه‌كه‌م له‌ ئیداره‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ ئه‌ركانی‌ گشتی‌ سوپای‌ روسیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا  رایگه‌یاند، پێدانی‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ به‌ ڕوسیا، له‌ چوارچێوه‌ی‌ گۆڕانكاری‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ سوریادایه‌‌و ئه‌م بڕیاره‌ش دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ دێت، له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كیانه‌ی‌ له‌مدواییه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ خۆرئاواوه‌ كراونه‌ته‌ سه‌ر سوریا.


به‌رپرسه‌كه‌ی‌ ئه‌ركانی‌ سوپا ڕوسیا، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، شاره‌زایانی‌ سه‌ربازی‌ وڵاته‌كه‌ی‌، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كه‌ تازه‌كان راهێنان به‌ سه‌ربازانی‌ سوریا ده‌كه‌ن.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە121