جیهان

دایكانی‌ شه‌ممه‌ 683 هه‌فته‌یه‌ داوای‌ چاره‌نووسی‌ منداڵه‌ بێسه‌رو شوێنكراوه‌كانیان ده‌كه‌ن

دایكێك: ماوه‌ی‌ 37 ساڵه‌ به‌ دوای‌ چاره‌نووسی‌ كوڕه‌ بێسه‌رو شوێنكراوه‌كه‌مدا ده‌گه‌ڕێم
دایكێكی‌ شه‌ممه‌: 37 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی‌ كوڕه‌ بێسه‌رو شوێنكراوه‌كه‌مدا ده‌ژیم


دایكانی‌ شه‌ممه‌، له‌ 683 هه‌مین هه‌فته‌ی چالاكیاندا بۆ روونبوونه‌وه‌ی‌ چاره‌نووسی‌ منداڵه‌ بێسه‌رو شوێن بووه‌كانیان له‌ گۆڕه‌پانی‌ گاڵاتاسه‌رای‌ ئیسته‌نبوڵ كۆبوونه‌وه‌.

له‌م هه‌فته‌یه‌دا دایكێكی‌ ته‌مه‌ن 97 ساڵ رایگه‌یاند: ماوه‌ی‌ 37 ساڵه‌ به‌ دوای‌ چاره‌نووس، یان ئێسك و پروسكی‌ كوڕه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی‌ ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.

دایكانی‌ شه‌ممه‌ له‌ ساڵی 1995 و ماوه‌ی‌ 23 ساڵه‌ له‌ گه‌رمای‌ هاوین و له‌ سه‌رمانی‌ زستاندا به‌ به‌رده‌وامی كۆ ده‌بنه‌وه‌و، هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك چیرۆكی‌ یه‌كێك له‌ منداڵه‌ بێسه‌رو شوێن كراوه‌كانیان ده‌گێڕنه‌وه‌.

 له‌م هه‌فته‌یه‌دا زه‌یجان یه‌دی ئۆغڵو، دایكێكی‌ ته‌مه‌ن 97 ساڵی خه‌ڵكی‌ ئه‌رزینجانی‌ باكووری‌ كوردستان رایگه‌یاند: نوره‌دینی‌ كوڕی به‌ كاره‌كه‌ری گه‌وره‌كرد و ناردی بۆ ئیسته‌نبوڵ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زانكۆ ته‌واو بكات، به‌ڵام له‌ 1981ه‌وه‌ پۆلیسی‌ ده‌ستگیری‌ كردووه‌ و تا ئێستا بێسه‌رو شوێنه‌. 

زه‌ینجان وتی، ئه‌گه‌ر بیزانیایه‌ كوڕه‌كه‌ی‌ بێسه‌روشوێن ده‌كه‌ن، نه‌یده‌نارد بۆ زانكۆی‌ ئیسته‌نبوڵ و له‌ گونده‌كه‌یاندا ده‌یكرد به‌ شوان بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌رچاویدا بوایه‌، نه‌ك 37 ساڵ ته‌نها له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگه‌یدا ژیان به‌سه‌ر ببات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە180