جیهان

به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا: ڕێكه‌وتنه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ باشترین ڕێگایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێران نه‌بێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی

به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا: ڕێكه‌وتنه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ باشترین ڕێگایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێران نه‌بێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی

نوسینگه‌ی تێریزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا کۆکن لەسەر ئەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێراندا باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی نەهێڵرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکیی.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە مەی دوو پەیوەندیی تەلەفونی کردووە بە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و ئانگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بابەتەکە لەوانەیە پێویستی بەوە بێت ڕێکەوتنەکە فراوانتر بکرێت تاوەکوو بوارەکانی وەکو موشەکی باڵیستیکیش بگرێتەوە.

هەروەها لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، ئەوان پابەندن بەوەی لەنزیکەوە بەردەوامبن لە کارکردن لەگەڵ ئەمریکادا سەبارەت بە چۆنێتی چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی ئێران، لەوانەش ئەو بابەتانەی کە لەوانەیە ڕێکەوتنە نوێیەکە بیانگرێتەوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌میانی گەشتەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، ئەگەر گفتوگۆکان لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکانماندا نەبێتە هۆی چاکسازی لە ڕێکەوتنەکەدا ئەوا واشنتن لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەکشێتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە259