جیهان

له‌ سنوری نێوان كه‌رتی غه‌ززه‌و ئیسرائیل 59 كه‌س كوژران

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ كوژراوانه‌ی کە له‌ ئاكامی ته‌قه‌كردنی سه‌ربازانی ئیسرائیل له‌ هاوڵاتیه‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوره‌كانی نێوان كه‌رتی غه‌ززه‌و ئیسرائیل خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا بۆ 59 كه‌س به‌رزبۆوه‌.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ كوژراوانه‌ی کە له‌ ئاكامی ته‌قه‌كردنی سه‌ربازانی ئیسرائیل له‌ هاوڵاتیه‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوره‌كانی نێوان كه‌رتی غه‌ززه‌و ئیسرائیل خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا دژی گواستنه‌وه‌ی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس بۆ 59 كه‌س به‌رزبۆوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند: له‌ ئاكامی هێرشكردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌ رۆژهه‌ڵاتی غه‌ززه‌ ژماره‌ی كوژراوان بۆ ٥٩ كه‌س به‌رزبۆوه‌ و دوو هه‌زارو ٧٧٠ی دیكه‌یش برینداربوون.

فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ ناوچه‌ سنووریه‌كانی نێوان ئیسرائیل و‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ خیوه‌تیان هه‌ڵكردوون به‌ مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی گواستنه‌وه‌ی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە921