جیهان

كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌

ئیسرائیل و سعودیه‌ پشتیوانی‌ له‌ بریاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن
به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌لمانیا: پابه‌ند ده‌بین به‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌وه‌ 

بڕیاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ، بۆ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ سعودیه‌و ئیسرائیل، پشتیوانی‌ خۆیان بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا راگه‌یاند: سعودیه‌ پێشوازی‌ له‌ هه‌نگاوه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا كرد و  بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیلیش سوپاسی‌  دۆناڵد تره‌مپی‌ كرد و بڕیاره‌كه‌شی‌ به‌ بڕیارێكی‌ مێژووی‌ وه‌سف كرد.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا هه‌ریه‌ك له‌ تێریزا مه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا و ئه‌نگیلا مێركل، راوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، كه‌ پابه‌ند ده‌بن به‌ رێكه‌وتننامه‌كه‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە208