جیهان

میدیاكانی‌ كۆریای‌ باشور: رۆژی‌ هه‌ینی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌ردوو كۆریاكه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌

میدیاكانی‌ كۆریای‌ باشور ورده‌كاری‌ كۆبو‌ونه‌وه‌ مێژووییه‌كه‌ی‌ نێوان سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور و باشور ئاشكرا ده‌كه‌ن.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ یۆنهابی‌ كۆریای‌ باشور بڵاویكردوه‌، كاتژمێر 9:30 خوله‌كی‌ سه‌ر له‌به‌یانی‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ كیم جۆن ئۆنی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور‌و مونجای‌ ئین سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باشور له‌سه‌ر هێڵَی‌ جیاكه‌ره‌وه‌ی‌ سه‌ربازی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ گوندی‌ بانمونگۆم یه‌كتر ده‌بینن.

به‌پێ ئاژانسه‌كه‌، سه‌ره‌تا كیم جۆن ئۆن هێڵه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ ده‌بڕێت و له‌ لایه‌ن مون جای‌ ئینه‌وه‌ پێشوازی‌ لێده‌كرێت. دواتر سه‌رۆكی‌ هه‌ردوو كۆریاكه‌ ده‌چنه‌ گۆڕه‌پانی‌ گوندی‌ بانمونگۆم و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ مه‌راسیمی‌ به‌خێرهاتن به‌رێوه‌ده‌چێت. دواتر كاتژمێرێك‌و له‌  10:30خوله‌ك گفتوگۆی‌ ره‌سمی‌ هه‌ردو‌و سه‌رۆك ده‌ستپێده‌كات.

كۆبو‌ونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌ردوو كۆریاكه‌ یه‌كه‌مین كۆبو‌ونه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و ئاسته‌ باڵایه‌دا له‌ نێوان كۆریای‌ باكورو باشوردا به‌ڕێوه‌بچێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە119