جیهان

راپۆرتێكی كۆنگرێس ئاماژە بۆ جەنگێكی زانیاریی روسیا دەكات لە2016دا


راپۆرتەكە: بەڵگە نیە بۆ بونی پەیوەندی تیمی بانگەشەی ترەمپ لەگەڵ روسیا

لیژنەی هەواڵگریی لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كە زۆرینە كۆمارییە لەراپۆرتێكدا رایدەگەیەنن روسیا جەنگێكی زانیاریی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بەربەست دروست بكات بۆ هەڵبژاردنی 2016ی سەرۆكایەتیی ئەمریكا.

ئەو راپۆرتە كە ڕۆژی دوێنێ‌ بڵاوكرایەوە, تیایدا كۆماریەكانی كۆنگرێس ئاماژەیان بەوەداوە هیچ بەڵگەیەك نیە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی كە تیمی هەڵمەتی بانگەشەكەی دۆناڵد ترەمپ لەساڵی 2016دا بۆ گەیشتن بەپۆستی سەرۆكی ئەمریكا, پەیوەندیی بەمۆسكۆوە هەبێت و دەستێوەردانیان كردبێت لەهەڵبژاردنەكەدا. 

هەر دوای راپۆرتەكە دیموكراتەكان نیگەرانیی خۆیان پیشاندا لەدەرەنجامەی لیژنەی هەواڵگریی لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا. 

دۆناڵد ترەمپیش لەتویتەر راپۆرتە 253 لاپەڕەییەكەی بڵاوكردەوەو تەئكیدی لەپێویستیی كۆتاییهێنان بەو گومان و قسانە كرد كە لەبارەی دەستێوەردانی روسیا دەكرێت لەهەڵبژاردنی 2016ی ئەمریكادا. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە110