جیهان

ماکرۆن: هیچ پلانێکی جێگرەوە نیە بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران

ماكرۆن دەیەوێت ڕێکەوتنەکە لەگەڵ ئێراندا تەواو بکات‌

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگه‌یاند، هیچ پلانێکی جێگرەوەی نیە بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران و ئەمریکا و دەبێت ڕێکەوتنەكه‌ بمێنێتەوە، چونکە هیچ بژاردەیەکی باشتر لە ئارادا نیە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزدا پێش ئەوەی بگاتە واشنتن، ماکرۆن وتی "ئەمریکا و فەڕەنسا هاوپەیمانەکانی دیکە ڕۆڵێکی گرنگیان دەبێت لە دووبارە بنیادنانەوەی سوریادا دوای شکستپێهێنانی ڕێکخراوی داعش".

هه‌روه‌ها وتیشی، دەیەوێت ڕێکەوتنەکە لەگەڵ ئێراندا تەواو بکات بە چارەسەرکردنی بابەتی موشەکی باڵیستیکیی و کارکردن بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، دەیەوێت بەزووترین کات هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بکشێنێتەوە، بەڵام ماکرۆن هۆشیاریدا لەوەی ئێرانی هاوپەیمانی سەرەکی بەشار ئەسەد کۆنتڕۆڵی سوریا دەکات ئەگەر هاتوو ئەم وڵاتانە بەخێرایی لە سوریا بکشێنەوە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە221