جیهان

تره‌مپ: ئێران چه‌كی‌ ئه‌تۆمیی‌ به‌ده‌ست ناهێنێت

له‌كۆنفرانسی‌ رۆژنامه‌وانیشی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئێران چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ به‌ده‌ست ناهێنێت. 

له‌و كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند: باسی‌ ئه‌وه‌ ناكات ئایا هێزی‌ سه‌ربازیی‌ به‌كار ده‌هێنێت دژی‌ ئێران یان نا، به‌ڵام دڵنیایی‌ ده‌دات كه‌ ئێران ناتوانێت چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ به‌ده‌ستبهێنێت. 

بڕیاره‌ رۆژی‌ 12ی‌ مانگی‌ ئایاری‌ داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا دوا بڕیاری‌ ئیداره‌كه‌ی‌ بدات له‌باره‌ی‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ وڵاتانی‌ پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران كه‌ له‌ 2015 ئیمزا كرا.    


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە124