وه‌رزش

ئالێگری دوای یۆڤانتۆس لە ئینگلتەرا راهێنەرایەتی دەكات

ماسیمیلیانۆ ئالێگری دوای رۆیشتنی لە یۆڤانتۆس روودەكاتە خولی ئینگلتەرا‌و یانەی ئارسناڵیش بژاردەی یەكەمە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، ئالێگری ماوەیەكی زۆری خۆی فێری زمانی ئینگلیزی كردوە بۆ ئەوەی رووبكاتە پرێمەرلیگ‌و ئەركی راهێنەرایەتی یەكێك لەیانەكانی ئەو خولە وەربگرێت.

بەپێی هەواڵەكەی سەن، ئالێگری دەبێتە جێگرەوەی ئارسن ڤینگەر‌و ئەركی راهێنەرایەتی ئارسناڵ وەردەگرێت، كە ئەمەی دوەمیان رۆیشتنی لە كۆتایی ئەم وەرزە نزیكە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە گرێبەستی ئێستای ئالێگری لەگەڵ یۆڤانتۆس تا 2020 بەردەوامی دەبێت‌و دەتوانێت پێش ئەو وادەیە بەڕێكەوتن گرێبەستی نێوانیان هەڵبوەشێندرێتەوە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە369