جیهان

سێ بۆ چوار هه‌فته‌ی‌ داهاتوو تره‌مپ و سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور كۆده‌بنه‌وه‌

دۆناڵد تره‌مپ: گه‌شبینم به‌و چاوپێكه‌وتنه‌ 

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سێ بۆ چوار هه‌فته‌ی‌ داهاتوو له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور كۆده‌بێته‌وه‌، ده‌شڵێت "گه‌شبینه‌ به‌و چاوپێكه‌وتنه‌".  

له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانی‌ له‌شاری‌ واشنتۆنی‌ ویلایه‌تی‌ میشیگان، دۆناڵد تره‌مپ، باسی‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ كۆریای‌ باكور كردو رایگه‌یاند: سوربو‌ون و مامه‌ڵه‌ی‌ توندی‌ به‌رامبه‌ر كۆریای‌ باكور، كاریگه‌ریی‌ هه‌بو‌وه‌ له‌ جوڵاندنی‌ بارودۆخ و دۆسیه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ ئه‌و وڵاته‌.

نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ژاپۆنیش رایگه‌یاند: شینزۆ ئابی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ژاپۆن و دۆناڵد تره‌مپ، به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد‌و‌وه‌و تره‌مپ پێی‌ راگه‌یاندووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ سێ بۆ چوار هه‌فته‌ی‌ داهاتو‌و له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆنی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور كۆده‌بێته‌وه‌، هاوكات ته‌ئكیدیان كرد‌ووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ پیۆنگ یانگ هه‌نگاوی‌ كرداریی‌ بگرێته‌به‌ر بۆ له‌ناوبردنی‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌. 



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە119