جیهان

سوریا؛ ستیڤان دیمستۆرا هۆشداری‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ پارێزگای‌ ئیدلب

ستیڤان دیمستۆرا: هیوادارین ئیدلب نه‌بێته‌ حه‌له‌بێكی‌ دیكه‌ 
ستیڤان دیمستۆرا: هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ سوریا زیادیكرد‌ووه‌ 


ستیڤان دیمستۆرا نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتو‌وه‌كان بۆ كاروباری‌ سوریا هۆشداری‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ دووباربو‌ونه‌وه‌ی‌ سیناریۆی‌ حه‌له‌ب و غوته‌ی‌ رۆژهه‌ڵات له‌ پارێزگای‌ ئیدلب.

دیمستۆرا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌برۆكسلی‌ پایته‌ختی‌ به‌لجیكا رایگه‌یاند: ئیدلب ئاسته‌نگێكی‌ نوێیه‌ له‌سوریا، ئه‌و شاره‌ 2 ملیۆن و 500 هه‌زاركه‌سی‌ تێدایه‌، ناتوانین بڵین هه‌مو‌ویان تیرۆرستن، به‌ڵكو ژن و منداڵیشی‌ تێدایه‌.

دیمستۆرا خوازیاره‌ ئیدلب نه‌بێته‌ حه‌له‌بێكی‌ دیكه‌ له‌ سوریا.

سه‌باره‌ت به‌ دواین به‌ره‌و پێشچونه‌كانی‌ سوریاش دیمستۆرا وتی‌، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له‌م رۆژ و هه‌فتانه‌ی دواییدا، زیادبوونی‌ ئاڵۆزی‌ و هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی‌ رێگا چاره‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە163