جیهان

ماكرۆن و تره‌مپ له‌باره‌ی‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران كۆده‌بنه‌وه‌

ماكرۆن: ئه‌گه‌ر ئه‌ڵته‌رناتیڤ نه‌بێت رێككه‌وتنه‌كه‌ وه‌ك خۆی‌ جێبه‌جێ بكرێت

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران پاشگه‌زبێته‌وه‌، ئه‌وا هیچ پلانێكی‌ به‌دیل نیه‌.

ماكرۆن له‌ چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ فۆكس نیوز، رایگه‌یاند: له‌كاتێكدا هیچ به‌رنامه‌و پلانێكی‌ نوێ و باشتر نه‌بێت بۆ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ئه‌گه‌ری‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌، ئه‌وا پێویسته‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ وه‌ك خۆی‌ بمێنێته‌وه‌و كاری‌ له‌سه‌ر بكرێت.

ماكرۆن راشیگه‌یاند: فه‌ره‌نساو ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیان رۆڵی‌ گرنگیان ده‌بێت له‌بنیاتنانه‌وه‌ی‌ سوریا دوای‌ شكستپێهێنانی‌ رێكخراوی‌ داعش. 
 
بڕیاره‌ له‌ واشنتۆن ئیمانوێل ماكرۆن و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا كۆببنه‌وه‌و تاوتوێی‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ ئه‌و هێرشه‌ سه‌ربازیه‌ش بكه‌ن كه‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوو هه‌رد‌وو وڵات به‌ هاوبه‌شی‌ به‌ریتانیا كردیانه‌ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە104