جیهان

1ی‌ ئایار 26 هه‌زار پۆلیس له‌ ئیسته‌نبوڵ بڵاوه‌ی‌ پێده‌كرێت

بۆ رۆژی‌ 1ی‌ ئایار پۆلیسی‌ ئیسته‌نبوڵ زیاتر له‌ 26 هه‌زار كارمه‌ندی‌ پۆلیس له‌و شاره‌ بڵاوه‌ پێده‌كات.

میدیاكان له‌ زاری‌ پارێزگاری‌ شاری‌ ئیسته‌نبوڵ بڵاویان كرده‌وه‌، له‌ رۆژی‌ 1ی‌ ئایار كه‌ رۆژی‌ جیهانی‌ كرێكارانه‌ زیاتر 26 هه‌زار پۆلیس له‌و شاره‌ بڵاوه‌ی‌ پێبكرێت.

بڕیاری‌ وایه‌ رۆژی‌ 1ی‌ ئایار له‌ ناوچه‌ی‌ ماڵته‌په‌ی‌ ئیسته‌نبوڵ یادی‌ ئه‌و رۆژه‌ بكرێته‌وه‌و به‌ بیانووی‌ پاراستنی‌ ئه‌من و ئاسایش پارێزگاری‌ ئیسته‌نبوڵ بڕیاری‌ بڵاوه‌ پێكردنی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ داوه‌.

رۆژی‌ 1ی‌ ئایار كه‌ به‌ رۆژی‌ جیهانی‌ كرێكاران دانراوه‌ له‌و رۆژه‌دا له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهان چینی‌ كرێكارانی‌ كۆده‌بنه‌وه‌و یادی‌ ئه‌و رۆژه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، زۆرجاریش گربوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی‌ گه‌وره‌ به‌ دوایخۆیدا ده‌هێنێت له‌ به‌رامبه‌ر ماف و داواكارییان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە161