جیهان

سوریا: كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسیا

سه‌له‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسی له‌ نزیك بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم له‌ سوریا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و دوو فڕۆكه‌وانی نێویشی گیانیان له‌ ده‌ست دا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگی روسی‌ له‌ نزیك بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم له‌ سوریا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و تیمی فڕۆكه‌وانییه‌كه‌یشی گیانیان له‌ ده‌ست دا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌ی له‌ بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم هه‌ڵستابوو، دوای ماوه‌یه‌كی كورت له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌وته‌ خواره‌وه‌. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو، دوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ناو فڕۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ش هێرشكردن نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی چوونی باڵنده‌ بۆ نێو بزوێنه‌ری فڕۆكه‌كه‌ بووبێت. 

لۆكه‌یشنی‌ بنكه‌ی ئاسمانی حمه‌یمیم له‌ پارێزگای لازقیه‌یه‌و وه‌ك بنكه‌ی سه‌ره‌كی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی روسیا به‌كار دێت له‌ سوریا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە264