جیهان

ئه‌گه‌ر زۆره‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون له‌سه‌نگاپوره‌ بێت

سه‌رچاوه‌كان: كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ناوڕاستی‌ حوزه‌یران ئه‌نجان ده‌درێت ‌

سه‌رچاوه‌كان: كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ناوڕاستی‌ حوزه‌یران ئه‌نجان ده‌درێت 


سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كان پێشبینی‌ ده‌كه‌ن كۆبونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی‌ كۆریا باكور له‌ سه‌نگاپوره‌ به‌ڕێوه‌بچێت. 


رۆژنامه‌ی‌ چوسن ئیلبوی‌ كۆریای‌ باشور له‌زاری‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ دیبلۆماسی‌ كه‌ وه‌ك زانیاری‌ له‌جۆن بۆڵتن راوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌مریكا ده‌ستیان كه‌وتوه‌، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ئه‌و دیداره‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ی‌ نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون له‌ناوڕاستی‌ مانگی‌ حوزه‌یراندا ئه‌نجام ده‌درێت. 


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندووه‌, ئه‌گه‌ر زۆره‌ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌نگاپوره‌ به‌ڕێوه‌بچێت. 


پێشتریش تره‌مپ رایگه‌یاندبوو پێ ده‌چێت سه‌نگاپوره‌ شوێنی‌ دیداره‌كه‌ی‌ بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور.
  
بڕیاره‌ 22ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌واشنتۆن تره‌مپ چاوی‌ بكه‌وێت به‌ مۆن جای‌ ئین سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باشور, دیداره‌كه‌ی‌ تره‌مپ و كیم جۆنگ ئونیش ته‌وه‌رێكی‌ گفتوگۆكانیان ده‌بێت. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە172