جیهان

وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیاو توركیاو ئێران له‌باره‌ی‌ سوریاوه‌ كۆبو‌ونه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری بۆ كۆبو‌ونه‌وه‌ی‌ داهاتووی‌ ئه‌ستانه‌ له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سوریاوه‌، ئه‌مڕۆ له‌مۆسكۆ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیاو ئێران و توركیا كۆبو‌ونه‌وه‌. 

سێرگێی‌ لاڤرۆڤ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ له‌ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ سوریادایه‌‌و روسیا یارمه‌تی‌ حكومه‌تی‌ سوریا ده‌دات له‌ر‌ووبه‌ڕ‌ووبو‌ونه‌وه‌و له‌ناوبردنی‌ تیرۆر.

لاڤرۆڤ ره‌خنه‌ی‌ له‌و هه‌وڵانه‌ گرت كه‌ هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی‌ گرفت و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گفتوگۆی‌ لایه‌نه‌كانی‌ سوریا. 

لای‌ خۆشیه‌وه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران وتی‌، وڵاته‌كه‌ی‌ كار ده‌كات بۆ ره‌وینه‌وه‌ی‌ بارگرژییه‌كان له‌سوریا.

به‌وته‌ی‌ زه‌ریف، چوارچێوه‌ی‌ گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌ستانه‌ باشتره‌ له‌ سۆچی‌ و جنێڤ. 

هه‌روه‌ها مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیاش جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری‌ هه‌وڵ و رێگه‌چاره‌ سیاسیه‌كان و پاراستنی‌ یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ سوریا. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە115