جیهان

پاكستان: 23 كه‌س له‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ دوو كانی‌ خه‌ڵوزدا گیانیان له‌ده‌ستدا

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ پاكستان رایده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ غازی‌ میسان له‌ دوو كانه‌ خه‌ڵوزی‌ رۆژئاوای‌ ئه‌و وڵاته‌، 23 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئیفتیخار ئه‌حمه‌د، پشكنه‌ری‌ كانه‌ خه‌ڵوزه‌كان له‌ پاكستان رایگه‌یاند: تیمه‌كانیان له‌و دوو كانه‌ خه‌ڵوزه‌دا ته‌رمی‌ 23 كرێكارییان ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌ و دوو كرێكاریش برینداربو‌ون.

راشیگه‌یاند:  پرۆسه‌ی‌ فریاگوزاری‌ له‌هه‌ردوو كانه‌ خه‌ڵوزه‌كه‌دا كۆتایی پێهاتو‌وه‌. 

ئه‌و دوو كانه‌ خه‌ڵوزه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ تیایاندا ر‌وویداوه‌، ده‌كه‌ونه‌ نزیك شاری‌ كوه‌یتای‌ باشوری‌ رۆژئاوای‌ پاكستان، له‌و ناوچه‌یه‌ش زۆرترین رووداوی‌ له‌و جۆره‌ رووده‌دات به‌هۆی‌ كه‌می‌ تابلۆ و رێنمایی‌ تایبه‌ت به‌ سه‌لامه‌تی‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە151