جیهان

په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا: هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ توركیا له‌ هه‌ل‌و مه‌رجێكی‌ نائاساییدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا داوای‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ توركیا ده‌كات 

په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ توركیا هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌‌و په‌رله‌مانی‌ پێشوه‌ختی‌ توركیا له‌هه‌ل‌و مه‌رجێكی‌ نائاساییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و داوای‌ دواخستنی‌ ده‌كات.

لیژنه‌ی‌ چاودێركردنی‌ سه‌ر به‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: گومان له‌ شه‌رعیه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌‌و په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ توركیا  ده‌كرێت كه‌ بڕیاره‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ داهاتوو به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت به‌هۆی‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ باری‌ نائاسایی‌ له‌و وڵاته‌.
په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا نیگه‌رانی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك و بێگه‌رد له‌ توركیا  ده‌ربڕیوه‌‌و ده‌ڵێت، پێده‌چێت هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان جێگیر بكرێن‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری‌ نه‌رێنی‌ له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران ده‌بێت.

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌وروپا  هۆشیاری‌ داوه‌ له‌و بارودۆخه‌ی‌ له‌ توركیا له‌ ئارادایه‌‌و داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە118