وه‌رزش

سێشەممە دوو یاریی تری چامپیپۆنس لیگ ئەنجامدەدرێت

شەوی سێشەممە دوو یاریی تری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ بەڕێوەدەچێت، ئەنجامی ئەو دوو یارییەش دوو یانە دەگەیەنێت قۆناغی چارەكی كۆتایی.

كاتژمێر 10:45 خولەك بەكاتی هەولێر، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی میوانداری یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی دەكات، لە یاریی رۆیشتندا هەردوو یانە بەبێ‌ گۆڵ یەكسانبون، بۆیە براوەی ئەم یارییە دەگاتە قۆناغی چارەكی كۆتایی، لەكاتی یەكسانبونیشدا جگە لە یەكسانبون بەبێ‌ گۆڵ، یانەی سیڤیلیە بلیتی ئەو قۆناغە دەبڕێت.

لە یارییەكی ترداو لە هەمان كاتدا، یانەی رۆمای ئیتاڵی بەرامبەر یانەی شاختاری ئۆكرانی یاری دەكات.

لە یاریی رۆیشتندا شاختار بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك براوە بوو، بۆیە رۆما بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر یان سەركەوتن بە دوو گۆڵ زیاتر دەتوانێت بگاتە قۆناغی چارەكی كۆتایی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە334