جیهان

سوریا؛ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ دوما كۆتایی‌ هات

به‌رپرسانی‌ روسیا: پشكنه‌رانی‌ رێكخراوی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ سوریایان جیهێشتوه‌‌

به‌رپرسانی‌ روسیا: پشكنه‌رانی‌ رێكخراوی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ سوریایان جیهێشتوه‌


تیمی‌ پشكنه‌رانی‌ سه‌ربه‌یكخراوی‌ قه‌ده‌غه‌كردن نچه‌كی‌ كیمیایی‌ كۆتاییان به‌لیكۆلێنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیای‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ دومای‌ سوریا هێنا.


میدیاكانی‌ روسیا له‌ زاری‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و ولاَته‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ پشكنه‌رانی‌ سه‌ربه‌ رێكخراوی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ كۆتاییان به‌ لێكۆلێنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ دوما ی‌ سوریا هێناوه‌.


سه‌رچاویه‌كی‌ دیبلۆماسی‌ روسیاش ته‌ئكیدی‌ كردوه‌ته‌وه‌ ئه‌وتیمه‌ی‌ رێكخراوی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ كه‌ بۆلێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌ركارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ ره‌وانه‌ی‌ سوریا كرابون له‌ رۆژی‌ پێنج شه‌مه‌ی‌ ڕابردوو ئه‌و وڵاته‌یان جیهێشتوه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ هۆڵه‌ندا.

به‌لاَم  سه‌رچاوه‌كه‌ هیچ زانیاریه‌كی‌ له‌ باره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆلێه‌وه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردوه‌.
 
له‌ناوه‌راستی‌ مانگی‌ رابردودا تیمێكی‌ پشكنه‌رانی‌ سه‌ر به‌ ڕێكخراوی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ چه‌كی‌ كیمیای‌ ره‌وانه‌ی‌ سوریا كرا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ دومای‌ سه‌ربه‌ غوته‌ی‌ رۆژهه‌لاَت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە291