جیهان

دۆناڵد تره‌مپ شوێنی‌ كۆبو‌ونه‌وه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئون ئاشكرا كرد

ترمپ: كۆشكی‌ ئاشتی‌ نێوان هه‌ردوو كۆریا باشترین شوێنه‌ بۆكۆبو‌ونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئون
سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باشور پێشنیار ده‌كات خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتی‌ بدرێته‌ دۆناڵد تره‌مپ
مون جای‌ ئین: دۆناڵد تره‌مپ شایسته‌ بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتیه‌


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا شوێنی‌ كۆبو‌ونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئونی‌، سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور ئاشكراكرد، سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باشوریش پیشنیار ده‌كات خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتی‌ بدرێته‌ دۆناڵد تره‌مپ.

تره‌مپ، له‌ تویتێكدا نوسیویه‌تی‌، چه‌ند وڵاتێك پێشنیاركراوه‌ بۆ كۆبو‌ونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئون، به‌ڵام من پرسیار ده‌كه‌م  ئایا كۆشكی‌  ئاشتی‌ له‌سه‌ر سنوری‌ نێوان كۆریای‌ باكور و كۆریای‌ باشور باشتر و گرنگتر نیه‌ له‌ هه‌ر وڵاتێكی‌ تر؟

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ بۆ چوارهه‌فته‌ی‌ داهاتوو له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئونی‌، سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور كۆ ده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر په‌یوه‌ست به‌ دۆسیه‌ی‌ كۆریای‌ باكور، مون جای‌ ئین، سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باشور پێشنیاری‌ كرد له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ ئاشته‌وایی‌ له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی‌ كۆریا، خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتی‌ بدرێته‌ دۆناڵد تره‌مپ.

مون جای‌ ئین رایگه‌یاند: تره‌مپ شایسته‌ی‌  بردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌ گرژییه‌كانی‌ نیمچه‌ دورگه‌ی‌ كۆریا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە137