وه‌رزش

بارسێلۆنا و گرێمیۆ له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئارسه‌ره‌وه‌ گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن

یانه‌ی بارسێلۆنا له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئارسه‌ر هێنریك رامۆس دی ئۆلیڤێرا مێلۆوه‌ له‌گه‌ل یانه‌ی گرێمیۆی به‌ڕازیلی گه‌یشته‌ رێككه‌وتن.

به‌ پێی راگه‌یه‌نراوێكی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ یانه‌ی گرێمیۆ له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌ به‌ڕازیلییه‌كه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

بڕیاره‌ بارسێلۆنا لە مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا، ئارسه‌ر به‌ بۆندێكی 30 ملیۆن یۆرۆیی و نۆ ملیۆن سەرمووچە بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی خۆی.

ئارسه‌ری ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌ یانه‌ی گرێمیۆ ده‌ستی به‌ یاریكردن كردووه‌ و له‌ 40 یاریدا به‌شداریی كردووه‌. ناوبراو خاوه‌نی تاكه‌ گۆڵێكه‌ له‌ یانه‌كه‌دا. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە559