جیهان

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا: ئه‌مریكا نایه‌وێت له‌ سوریا بكشێته‌وه‌

سێرگی‌ لاڤرۆڤ: چه‌ند وڵاتێك سیاسه‌تی‌ وێران‌و تاڵانكردنی‌ سوریا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
سێرگی‌ لاڤرۆڤ: وڵاتانی‌ خۆرئاوا هیچ هاوكارییه‌كی‌ سوریایان نه‌كرد‌ووه‌
نه‌سر حه‌ریری: ئه‌مه‌ریكا جارێ ناتوانێت هێزه‌كانی له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌


سێرگی‌ لاڤرۆڤ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا، ره‌خنه‌ له‌ هه‌ڵوێستی‌ وڵاتانی‌ خۆرئاوا ده‌گرێت ‌و ئاشكرایده‌كات، كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌مزوانه‌ له‌ سوریا ناكشێته‌وه‌.

له‌ وته‌یه‌كدا له‌ كۆبو‌ونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ ئه‌ندامی‌ رێكخراوی‌ شانگهای‌ له‌ وڵاتی‌ چین، سێرگی‌ لاڤرۆڤ، رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای‌ لێدوانه‌كانی‌ دۆناڵد تره‌مپ، به‌ڵام ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی‌ كرده‌یی له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ رووباری‌ فورات چالاكی‌ هه‌یه‌‌و به‌مزوانه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌جێ ناهێڵێت.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا، ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ وڵاتانی‌ خۆرئاوا گرت، كه‌ هیچ هاوكارییه‌كی‌ ئه‌و ناوچانه‌یان نه‌كرد‌ووه‌ كه‌ له‌ژێر ده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ سوریادان.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، بوژانه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ سوریا كاتێكی‌ زۆری‌ ده‌وێت ‌و پێویستیشه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رێز له‌ یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ‌و سه‌روه‌ری‌ ئه‌و وڵاته‌ بگرن.

لای‌ خۆیه‌وه‌ نه‌سر حه‌ریری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دانوستانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا جارێ ناتوانێت هێزه‌كانی له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌.
حه‌ریری وتی، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت به‌رپرسیاریه‌تی ده‌ره‌نجامه‌كانی كشانه‌وه‌ له‌ سوریا هه‌ڵبگرێت له‌كاتێكدا هێشتا ئامانجه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌دا نه‌پێكاوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە164