هەمەڕەنگ

ئەمریکا.. فیلمێكی كوردی خەڵاتی زێڕینی "ڕێمی" بەدەستهێنا


فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" لە دەرهێنانی "سەتار چەمەنی گوڵ" خەڵاتی زێڕینی "ڕێمی" لە فێستیڤاڵی فیلمی "هۆستۆن" لە وڵاتی ئەمەریکا بەدەستهێنا.  

فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" Golnesa یەکەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "سەتار چەمەنی گوڵ" و لە نووسینی سیناریۆی سینەماکاری کورد "ڤیدا ساڵحی" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی پەنجا و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" Worldfest لە وڵاتی ئەمریکا نمایشکرا و کاندیدی چوار خەڵاتی "ڕێمی" لەوانە: باشترین "فیلمسازی سەربەخۆ"، باشترین "سیناریۆ"، باشترین "ئەکتەری پیاو" و هەروەها باشترین "فیلمهەڵگرتن"ی، خەڵاتی زێڕینی "ڕێمی" Remi بۆ باشترین "فیلمسازی سەربەخۆ" بۆ "سەتار چەمەنی گوڵ" دەرهێنەری سنەیی و هەروەها خەڵاتی باشترین "ئەکتەری پیاو" بۆ "عەلی محه‌مەد ڕادمەنێش" ئەکتەری ئەم فیلمە بەدەستبێنێت. 

خەڵاتی "عەلی محمەمەد ڕادمەنێش" لە لایەن ئەنجومەنی ڕخنەگرانی سینەمای ئەمریکا و لە ڕێگای "نیک نیکلسۆن" Nick Nicholson ئەکتەری ئەمەریکی و دادوەری هەڵبژاردە لە لایەن ئەنجومەنی ڕخنەگرانەوە پێشکەش  بەم ئەکتەرەی سینەمای ئێران کرا. 

 
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" Houston بە یەکێک لە گرینگترین و کۆنترین فیستیڤاڵە فیلمە سەربەخۆکانی جیهان دێتە هەژمار و گەورەترین سینەماکارانی جیهان لەم فێستیڤاڵەدا، خەڵاتی "ڕێمی"یان بەدەستهێناوە.

پەنجا و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" بە بەشداریی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە رۆژانی 20 تا 29ی ئەپرێلی 2018 لە ویلایەتی تیگزاس لە وڵاتی ئەمریکا بەڕێوەچوو. 

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "هۆستۆن" کە لە ساڵی 1961 دامەزراوە، لەگەڵ فێستیڤاڵەکانی فیلمی "سانفڕانسیسکۆ" و "نیۆیۆرک" لە ریزبەندی گرینگترین فیستیڤاڵە فیلمە سەربەخۆکانی ئەمریکا دێنەئەژمار.


فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" بە بەڕێوەبەرایەتی وێنەگرتنی "محەمەد فەکووری" و بە ڕۆڵ بینینی سەعید داخ، عەلی محمەمەد ڕادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی، ویدا عەموویی بە ماوەی مانگێک لە یەکێک لە کوورەخانەکانی خشت لە ناوچەی قەرچەک لە تەنیشت شاری وەرامین سەر بە پارێزگای تاران وێنەگیراوە.  

"سەتار چەمەنی گوڵ" و "ڤیدا ساڵحی" لە بڵاوکەرەوە سەرکەوتووەکانی نێودەوڵەتی فیلمن کە پێشتر لە بواری کورتە فیلم و فیلمی بەڵگەنامەییدا چالاکییان کردووە و خەڵاتی گرینگیان لە فێستیڤاڵە جیهانییەکان بەدەستهێناوە.

لە پوختەی چیرۆکی "گوڵ نیسا"دا هاتووە: گوڵ محەمەد و گوڵ نیسا دوو هاوسەر لاوی ئەفغانین کە بە شێوەی نایاسایی هاتوون بۆ ئێران و لە یەکێک لە کوورەخانەکانی خشت سەرقاڵی کارکردنن و لە رێگای رووداوەێکەوە کە بۆیان دێتەپێشی ژیانیان گۆڕانکاریی بەسەردادێت و ... 

ئه‌م فیلمه‌ بەرهەمی: کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنە".


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە548