جیهان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا: ناتوانین دڵنیابینه‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی كوژرابێت

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ زانیارییه‌كیان نیه‌ له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

ئۆلیغ سیرۆمۆلۆتۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاندووه‌، وڵاته‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كی وه‌های له‌به‌رده‌ستدا نیه‌ كه‌ بیسه‌لمێنێت ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كوژرابێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ روسیه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ نزیكه‌ی 10 جار باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ گوایه‌ به‌غدادی سه‌ركرده‌ی داعش كوژرابێت، ئێمه‌ ناتوانین ئه‌وه‌ دووپات بكه‌ینه‌وه‌ تاوه‌كو زانیاری باوه‌ڕپێكراوی ته‌واوه‌تیمان به‌ده‌ست نه‌گات.
پێشوتر وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا بڵاویكردبویه‌وه‌، كه‌ خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و زانیارییانه‌ی كه‌ باس له‌كوژرانی به‌غدادی ده‌كه‌ن ئه‌ویش به‌هۆی هێرشێكی ئاسمانی روسیاوه‌ له‌ نزیك شاری ره‌قه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە141