جیهان

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا: پێویسته‌ كۆریای‌ باكور واز له‌ به‌رنامه‌ی‌ ناوه‌كی بهێنێت

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "پێویسته‌ كۆریای‌ باكور واز له‌ دروستكردنی‌ چه‌ك و كۆتایی‌ به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كیه‌كه‌ بهێنێت".

له‌ میانی‌ سه‌ردانیكردنی‌ دۆناڵد تره‌مپ بۆ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجارو دوای‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ مایك په‌مپیۆ رایگه‌یاند: ده‌بێت كۆریای باكوور پابه‌ند بێت به‌ كۆتایی هێنان به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كییه‌كه‌یه‌وه‌.

ئاژانسی‌ رۆیته‌رز، بلاَیكرده‌وه‌ كه‌ مایك په‌مپیۆ به‌ نهێنی‌ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور له‌ جه‌ژنی‌ هه‌فته‌ی‌ كۆتایی‌ زیندووبوونه‌وه‌ی‌ مه‌سح كۆبۆته‌وه‌ وتی‌، "پێویسته‌ پیۆنگیانگ پابه‌ند بێت به‌ كۆتایی هێنان به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كییه‌كه‌یه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌وڵه‌كانی نه‌هێشتنی چه‌كی ناوه‌كی هێشتا له‌ قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه‌ و ئه‌نجامه‌كان هێشتا نادیارن.

په‌مپیۆ راشیگه‌یاند: "ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ كۆتایی هێنان به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ی كۆریای باكووره‌وه‌ و ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و به‌خێرایی ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ك سه‌رۆك ترامپ، خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ مێژووییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون، تاوه‌كو قه‌ناعه‌تی‌ پێ بێنێت ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ی ببێت".


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە203