جیهان

هیومان ڕایتس وۆچ: له‌ ئه‌مساڵدا سعودیه‌ 48 كه‌سی له‌ سێداره‌داوه‌

لە سەرەتای ساڵی 2014 ەوە نزیکەی 600 ئەرکی لە سێدارەدانی ئەنجامداوە ‌

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند،  بەرپرسانی سعودی لەئه‌مساڵدا 48 کەسیان لە سێدارەداوە و نیوەیان بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایە دراون.

ڕۆژی چوارشەممە هیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژەی بۆئه‌وه‌كردووه‌، کەسانێکی دیکە ماون کە بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبار کراون و لە لیستی لەسێدارەداندان.

سارە لیا ویتسن، بەڕێوبەری جێبەجێکاری لقی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ وتی، هەر پلانێک بۆ سنووردانان بۆ ئەو سزا لەسێدارەدانانەی کە پەیوەستن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هه‌یه‌ دەبێت چاکسازی لە سیستمی دادگاییشی لەگەڵدا بێت، کە ئەوەش دەبێتە هۆی دابینکردنی دادگایییەکی دادپەروەرانە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەشی بەوەدا کە سعودیە لە سەرەتای ساڵی 2014 ەوە نزیکەی 600 ئەرکی لە سێدارەدانی ئەنجامداوە کە زیاتر لە 200 کەسیان دۆسییەی ماددە هۆشبەرەکان بووە.

محەمەد بن سەلمان، میری سعودیە مانگی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری تایمدا وتی، دەکرێت لە هەندێک بواردا یاساکانی سعودیە بگۆڕدرێن بۆ ئەوەی لە جیاتی لە سێدارەدانی تاوانبارەکە سزای زیندانیکردنی تا هەتایی بەسەردا بسەپێنرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە265