جیهان

حه‌سه‌ن رۆحانی‌ هۆشداریی‌ ده‌داته‌ ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌وه‌

رۆحانی‌: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پاشگه‌ز بێته‌وه‌ به‌خراپی‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ 

حه‌سه‌ن رۆحانی‌، سه‌رۆكی‌ ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ بكشێته‌وه‌، زۆر به‌خراپی‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و هه‌ڵه‌یه‌كی‌ مێژوویی‌ ده‌كات. 

حه‌سه‌ن رۆحانی‌، له‌ وتارێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: ئێران ته‌واو ئاماده‌یه‌ و پلانی‌ هه‌یه‌ بۆ ر‌ووبه‌ڕ‌ووبو‌ونه‌وه‌ی‌ هه‌ر ئه‌گه‌ر و بڕیارێكی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ وڵاتانی‌ پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 2015 دا.

له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا عه‌لی‌ ئه‌كبه‌ر ساڵحی‌، سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ وزه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ ئێران هۆشداریدا له‌ باره‌ی‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌و رایگه‌یاند: ئێران له‌ رووی‌ هونه‌رییه‌وه‌ ده‌توانێت به‌ ئاستێكی‌ زیاتر به‌راورد به‌پێشووی‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌، یۆرانیۆم بپیتێنێت. 

رۆژی‌ 12ی‌ ئه‌م مانگه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا دوا بڕیار له‌باره‌ی‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە140