جیهان

نیویۆرك تایمز: ئه‌مریكا هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ ره‌وانه‌ی‌ سعودیه‌ كردو‌وه‌

نیویۆرك تایمز: ئه‌و هێزه‌ هاوكاری‌ سعودیه‌ ده‌كات له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ حوسیه‌كاندا

بۆ هاوكاریكردنی‌ سعودیه‌ له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ حوسیه‌كاندا ئه‌مریكا هێزێكی‌ تایبه‌ت ره‌وانه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات.

رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمزی‌، ئه‌مریكی‌ له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مریكا هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ ره‌وانه‌ی‌ سعودیه‌ كردو‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ حوسیه‌كانی‌ یه‌مه‌ندا هاوكاری‌ حكومه‌تی‌ ریاز بكه‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌لێدوانی‌ چه‌ند به‌رپرسێكی‌ ئه‌مریكی‌ و ئه‌وروپی‌ ئاشكرایكردو‌وه‌، ئه‌و هێزه‌ له‌ مانگی‌ كانو‌ونی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ رابردوودا گه‌یشتونه‌ته‌ سعودیه‌.

رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمز ئاشكراشیكردو‌وه‌، ئه‌و هێزه‌ نه‌چو‌ونه‌ته‌ ناوخاكی‌ یه‌مه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر سنوری‌ نێوان سعودیه‌و یه‌مه‌ن جێگیركراون و ئه‌ركه‌كه‌شیان بریتیه‌ له‌ هاوكاریكردنی‌ سعودیه‌ بۆ ئاشكراكردنی‌ بنكه‌ی‌ موشه‌كه‌ بالیستیه‌كان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە151