جیهان

ئەمریكا سزای بەسەر چوار كەس‌و بانكێكی عێراقدا سەپاند

بەتۆمەتی هاوكاری سوپای پاسداران ‌و حیزبوڵای لوبنان، ئەمریكا سزای دارایی بەسەر چوار كەس‌و بانكێكی عێراقدا سەپاند.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردو‌وە، وەلیوڵا سەیف، بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی ئێران و عەلی تەرز عەلی، بەرپرسی كاروباری نێودەوڵەتی لە هەمان بانك ‌و محەمەد قەیسەر، بەرپرسێكی حیزبوڵا بەهۆی پشتیوانیكردنی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران خراونەتە لیستی سزادراوانەوە. 

هاوكات بانكی ئەلبلاد كە بانكێكی عێراقییە و بەڕێوەبەرە گشتییەكەی ناوی ئاراس حەبیبە، تۆمەتباركراوە بە پشتیوانی كردنی تیرۆر و دابینكردنی پارە بۆ حیزبوڵای لوبنان‌و خراونەتە لیستی سزادراوەكانی ئەمریكاوە.

هەفتەی رابردوش ئەمریكا بە تۆمەتی هاوكاری سوپای پاسداران، سزای دارایی بەسەر ژمارەیەك كەسایەتی ئێران سەپاند.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە346