جیهان

گۆڤارێكی‌ ئه‌مریكی‌: پێده‌چێت پاڵه‌وانێتی‌ جامی‌ جیهانی‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ بكرێته‌ ئامانج

گۆڤاری‌ جینز : هانده‌ران و یاریگاكانی‌ جامی‌ جیهانی‌ مه‌ترسی‌ تیرۆریان له‌سه‌ره‌

گۆڤارێكی‌ ئه‌مریكی‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كاروباری‌ سه‌ربازی‌ هۆشداری‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ مه‌ترسی‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشی‌ تیرۆرستی‌ له‌كاتی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ یارییه‌كانی‌ جامی‌ جیهانی‌ له‌ روسیا.

له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ گۆڤاری‌ جینز بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كریس هۆكینز شیكه‌ره‌وه‌ی‌ سیاسی‌ نوسیویه‌تی‌، سه‌ره‌ڕای‌  كه‌مبو‌ونه‌وه‌ی‌ هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كان له‌ روسیا، به‌ڵام  مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پاڵه‌وانێتی‌ جامی‌ جیهانی‌ كه‌ له‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ببێته‌ ئامانجی‌ تیرۆرستان.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد‌ووه‌، له‌گه‌ڵ نزیكبو‌ونه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ئاژانسه‌كانی‌ پڕوپاگه‌نده‌ی‌ سه‌ر به‌ داعش ده‌ستیانكرد‌ووه‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ په‌یامی‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز له‌ جامی‌ جیهانی‌.

ئاشكراشیكرد‌ووه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ن بۆسه‌ر یارییه‌كانی‌ جامی‌ جیهانی‌، هۆشداریشی‌ داوه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ تیرۆرستان یاریگاكان و شوێنی‌ كۆبو‌ونه‌وه‌ی‌ هانده‌ران بكه‌نه‌ ئامانج.

 پێشبینی‌ ئه‌وه‌شی‌ كرد‌ووه‌ له‌و هێرشانه‌دا تیرۆرستان فڕۆكه‌ی‌ بێ‌ فرۆكه‌وان و چه‌كی‌ كیمیایی‌ به‌كاربێنن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە133