جیهان

وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا: هێزكانمان له‌ سوریا ده‌مێننه‌ تا ئه‌وكاته‌ی‌ ئاشتی‌ به‌رقه‌رار ده‌بێت

جه‌یمس ماتیس: رێككه‌و تنی‌ لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانی‌ سوریا كارێكی‌ قورس نیه‌
جه‌یمس ماتیس: زیاتر له‌ 400 داعشی‌ بیانی‌ له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ به‌دیلگیراون 


وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سوریا ره‌تده‌كاته‌وه‌و  ژماره‌ی‌ ئه‌و داعشه‌ بیانیانه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌له‌لا یه‌ن هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراته‌وه‌ به‌دیلگیراون.

جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، رایگه‌یاند: هێزه‌كانمان له‌ سوریا ده‌مێننه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ ئاشتی‌ له‌و وڵاته‌ به‌رقه‌رار ده‌بێت.

راشگه‌یاند: رێككه‌و تنی‌ لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانی‌ سوریا كارێكی‌ قورس نیه‌.

ماتیس رونیشیكرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ له‌سه‌ركه‌وتنی‌ مێژوویی‌ نزیك بو‌ونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام نایانه‌وێت سوریا جێبهێڵن، چونكه‌ تا ئێستا له‌و وڵاته‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌.

هه‌رله‌میانی‌ ئه‌و لێدوانه‌یدا وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند: زیاتر له‌ 400 داعشی‌ بیانی‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراته‌وه‌  به‌ دیلگیراون.  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە154