جیهان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: نه‌تانیاهۆ به‌ شوانی درۆزن ناو ده‌بات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، بێنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌ "شوانی درۆزن" ناوزه‌ند كرد كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد "ئێران له‌سه‌ر به‌نامه‌یه‌كی نهێنیی كاری كردووه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی".

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی‌ خۆی رایگه‌یاند: شوانی درۆزن (نه‌تانیاهۆ) چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ 12ی ئایار ده‌ڵێت "ئێران به‌ نهێنی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی به‌رده‌وامه‌".

زه‌ریفی‌ وتیشی‌، دۆناڵد تره‌مپ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌ كۆنه‌كانی، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و بانگه‌شانه‌ كردووه‌.

بێنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، دوێنێ دوو شه‌ممه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌واڵگری ئیسرائیل به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی نهێنی كاری كردووه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە179